لە ساڵی رابردوودا

151 دەرچووی ژینگە دامەزرێندراون

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە سنووری حەوت فەرمانگەی ژینگەی هەرێم، 151 دەرچووی ژینگە لەسەر پڕۆژەکان دامەزرێندراون و هەولێر بە دامەزراندنی 104 دەرچوو لە پلەی یەکەمدایە.

دەرچووەکان بە ئیجباری لەو پڕۆژانە دادەمەزرێندرێن، کە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە مۆڵەتیان دەداتێ، ئەو دەرچووە دەبێتە نوێنەری دەستەکە لەسەر پڕۆژەکە و موچەکەشی لەسەر پڕۆژەکە دەبێت.

عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، دامەزراندنی ئەو دەرچووانە لەسەر ئەو پڕۆژانە دوای ئەوە هات کە هەلی دامەزراندن لە کەرتی گشتی بۆیان قورس بوو، بۆیە بڕیارمان دا هەر پڕۆژەیەک دەرچوویەک دابمەزرێنێت.

لە هەریەکە لە زانکۆکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بەشی ژینگە دەخوێندرێت.

“ئەو دەرچووی ژینگەیە یارمەتیی خاوەن پڕۆژە دەدات کە هەڵە نەکات و دواتر ئێمە سزای بدەین، هەلی کاریش دروست دەکەین و ئێمەش جگە لە چاودێرە فەرمییەکانمان چاودێرێکی ترمان بە هەمیشەیی لەناو پڕۆژەکان دەبێت”، ئەوەش قسەی عەبدولڕەحمان سدیقە.

بە پێی رێنماییەکانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە، خاوەن پڕۆژەکان بۆیان نییە ئەو چاودێرانە دەربکەن، بەڵکو دەستەکە چاودێریان دەکات و ئەگەر بە ئەرکی خۆیان هەڵنەستان خۆیان دەریان دەکەن و کەسی دیکە دەخەنە شوێنیان.

بە پێی ئامارەکانی دەستەی چاککردن و پاراستنی ژینگە، لە دهۆک 18 دەرچووی ژینگە، لە سلێمانی 14، لە هەڵەبجە شەش دەرچوو، لە گەرمیان پێنج و لە راپەڕین چوار دەرچوو دامەزرێندراون.

دەستەی ژینگە داوای پەیڕەوکردنی کولتووری ئاوپارێزی دەک...

دەستەی ژینگە داوای پەیڕەوکردنی کولتووری ئاوپارێزی دەکات