لە ناحیەى رۆڤیا
وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلێک بووە هۆى گیانلەدەستدانى شۆفێرەکەى
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای چەمە – هەولێر لە ئۆڤەرپاسی گوندی پەلاسان لە سنووری ناحیەی رۆڤیا روویدا، ئۆتۆمبێلێکی تویۆتا کرۆلا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیانى لەدەست دا.
رووداوەکە کاتژمێر 6:30 خولەکى بەرەبەیانى روویداوە، بە وتەى شڤان عوسمان، ئەفسەر لە بەشى هاتوچۆى قەزاى بەردەڕەش کە بۆ 964 قسەى کردووە، دەڵێت: بەهۆى کۆبوونەوەى ئاو لەسەر جادەکە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى کە خەڵکى دهۆکە، گیانى لەدەستداوە.
وەک ئەوەى شڤان عوسمان باسى لێوە دەکات، ئۆتۆمبێلەکە بە خێراییەوە خۆى لە ئاوەکە داوە و دواتر وەرگەڕاوە و خۆى بە ئۆڤەرپاسى گوندى پەڵاساندا کێشاوە و ئەمەش بووەتە هۆى سەختى رووداوەکە و گیانلەدەستدانى شۆفێرەکە، کە تەمەنی 26 ساڵە.
پێداچوونەوە- وریا فەتاح