تا نووسینی ئەم هەواڵە
لە وێستگەی غازی کارەبای هەولێر دەست بە بەرهەمهێنانی کارەبا نەکراوەتەوە
964+
فەهمی نەبی
سەرچاوەیەک لە وێستگەی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر بە 964ی راگەیاند، هێشتا هیچ بڕیارێک نەهاتووە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.
ئەگەرچی وا بڵاوکراوەتەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستکراوەتەوە بە بەرهەمهێنانی غاز، بەڵام بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیەی وێستگەی غازی کارەبای هەولێر دۆخەکە هەروەک دوێنێە و تا ئەم کاتە کاتژمێر 10:15 هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.
کاتژمێر 10:22ی دوێنێ شەو بە درۆنێک هێرش کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی 2800 مێگاوات کارەبا وەستا، لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر بۆئەوەی مەحەتەکان دووچاری Total Shut Down نەبن بەپەلە یەک بەدوای یەک وەحدەکانیان کوژاندوەتەوە.