لە کوێوە هێنراوە؟

لە سلێمانی یەک ملیۆن دەنکۆڵە حەبی جۆری کەپتاگۆن دەستی بەسەرداگیرا

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە سلێمانی دەستیانگرتووە بەسەر یەک ملیۆن دەنکە حەبی کەپتاگۆن.

سەلام عەبدولخالق وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە 964 وت، “ئەوەی ئەمڕۆ دەستیبەسەرداگیراوە یەک ملیۆن دەنکە حەبە، لەلایەن دوو کەسی بیانی لەناو بارهەڵگرێک هەڵگیرابوو، لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە هێنرابوو بۆ سلێمانی”.

وتەبێژی ئاسایشی سلێمانی ئەوەشی وت، ئەو دوو کەسە بە رەگەز خەڵکی سوریان و لە سوریاوە ئەو ژمارە زۆرەی حەبی کەپتاگۆنیان هێناوە بۆ سلێمانی، بەپێی مادەی 26ی ژمارە یەکی ساڵی 2020 مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون”.

زانیارەیەکانی ئاسایشی سلێمانی دەریدەخەن، لە ساڵی 2023-دا 991 کەس لەسەر کەیسی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون.

ساڵی 2023 بەقەد 20 ساڵی رابردوو دەست بەسەر مادەی هۆشبەردا ...

ساڵی 2023 بەقەد 20 ساڵی رابردوو دەست بەسەر مادەی هۆشبەردا گیراوە