ساتى ئاهەنگگێرانى ئەیمەن حوسێن دواى تۆمارکردنى گۆڵ لە ژاپۆن لە یاریی رابردوو وێنە: پەڕەى فەرمى هەڵبژاردەى عێراق
پێکهاتەکە ئاشکرا کرا
ئه‌مڕۆ عێراق به پێكهاته‌یه‌كی جیاواز یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریی ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر ڤێتنام راگه‌یاند، له هه‌مان كاتدا راهێنه‌ره‌كه داوای بردنه‌وه‌ش ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌ڕی سێیه‌می جامی ئاسیا، ته‌نیا ركابه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م به‌ڕێوه‌ده‌چن، كه عێراق به‌رامبه‌ر ڤێتنام و ژاپۆنیش به‌رامبه‌ر ئیندۆنیسیا یاریی ده‌كه‌ن.
هه‌ردوو یاری له یه‌ك كات و له كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌ن.
عێراق به یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووه بۆ قۆناغی 16، ژاپۆن و ئیندۆنیسیا هه‌ریه‌كه‌ی سێ خاڵیان هه‌یه و ڤێتنامیش هیچی نییه.
به گوێره‌ی خشته‌ی یارییه‌كانی قۆناعی 16یش بێت، عێراق به‌رامبه‌ر تیپی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كانی پێنجه‌م یان شه‌شه‌م یاریی ده‌كات.
پێكهاته‌ی عێراق راگه‌یاندرا
كه‌مێك پیش ئێستا پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی عێراق بۆ یارییه‌كه راگه‌یاندرا، كه به‌م جۆره‌یه:
گۆڵپارێز: ئه‌حمه‌د باسل
به‌رگری: رێبین سۆلاقا، زه‌ید ته‌حسین، مێرخاس دۆسكی، ئالان محێدین
ناوه‌ڕاست: زیدان ئیقبال، به‌شار رسن، ئه‌حمه‌د عه‌لی، ئوسامه ره‌شید
هێرشبردن: عه‌لی حه‌مادی و مونه‌تزیر ماجید.
راهێنه‌ر بردنه‌وه‌ی ده‌وێت
خیسۆس كاساسی ئیسپانی، راهێنه‌ری عێراق له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی پێش یارییه‌كه رایگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت به‌رامبه‌ر ڤێتنام بردنه‌وه تۆمار بكه‌ن و به خاڵی ته‌واوه‌وه بچنه قۆناغی دواتر.
هه‌روه‌ها وتی، یارییەکەمان بەرامبەر ڤێتنام زۆر گرنگه و دەبێت زیاتر تواناکانمان پیشان بدەین.