حاسڵاتی رۆژ
عێراق بە نیازە سکاڵا لەسەر ئەمریکا تۆمار بکات
+964
ژووری هەواڵ
بهرهبهیانی ئهمڕۆ هێزەکانی ئەمەریکا چهند پێگهیهكی حزبوڵڵای عێراقییان لە قائیم و جەرەفولسەخر بۆردومان کردووه، ههروهها هێزهكانی حەشدی شەعبیش رایانگهیاند هێرش كراوهتهسهر ئهوانیش و کوژراو و برینداریان هەن.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لیژنەیهک پێکدەهێنین بۆ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا و نیازیان هەیە سکاڵاش لە ئەنجومەنی ئاسایش تۆمار بکەن.
بەهۆی بوومەلەرزەكهی دوێنێی سنووری نێوان چین و قیرغیزستان، كه پلهكهی 7.1 بوو، 12 هەزار کەس ئاوارەبوون و روویان لە کەمپەکان کردووە، تا ئێستاش 5 کەس گیانیان له دهست داوه و 6 كهسیش بریندارن.
ئیسرائیل دەنگۆی ئاگربەست لەگەڵ حەماس رەتدەکاتەوە و دەڵێن، تا ئێستا نەگەیشتووینە هیچ ئەنجامێک.
بەهۆی هێرشە چڕەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچەی خانیونس لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو نزیکەی 50 فەلەستینی کوژراون و 120 کەسیش بریندارن.
حوسیەکان دووبارە رێگریان لە فڕۆکەیەکی ئەمریکی کرد لە پارێزگای مارب بنیشێتەوە، ماڵپەڕی بلومبێرگیش لە زاری سەرکردەیەکی حوسی بڵاویكردهوه، تا ئەوکاتەی شەڕی غەزە بەردەوام بێت، هێرشەکانیان بۆ دەریای سووریش بەردەوام دەبێت.