خەڵاتی ماملێ
شڤان پەروەر خەڵاتکرا و خۆی ئامادە نەبوو
+964
شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر
لە ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی گه‌وره‌ی کوردی محه‌مه‌دی ماملێ، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌خشرایه هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر، به‌ڵام شڤان له بۆنه‌كه ئاماده‌نه‌بوو.
ئه‌مڕۆ ئێواره له هۆڵی رۆشنبیری له هه‌ولێر، خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ماملێ له رێوڕه‌سمێكدا پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرا.
رۆژی 23.1 ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ماملێیە، لە ساڵی 2009شه‌وه خه‌ڵاتێكی ساڵانه به ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌نده پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، شڤان پەروەر بەهۆی چەند کێشەیەک لە پاسپۆرتەکەی نەیتوانی له بۆنه‌كه‌دا ئامادەبێت، بەڵام لە رێگای ڤیدیۆکەوە پەیام خۆی بە ئامادەبووان گەیاند.
هه‌ر لە رێوڕه‌سمه‌كه‌دا ژیان و بەرهەمەکانی هونه‌رمه‌ند محەمەدی ماملێ پێشكه‌ش كرا و چەند گۆرانبێژێکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش بە گوتنەوەی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندە یادی کۆچی دوایی ماملێیان کردەوە، لە ناویاندا هونه‌رمه‌ند عەزیزی شارۆخی به‌شداریی كرد، كه دواتر شارۆخی له بری شڤان په‌روه‌ر له‌سه‌ر سته‌یج ئاماده‌بوو، خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت.
محەمەدی ماملێ لە 2.6.1925 له مه‌هاباد له‌دایك بووه و له 23.1.1999 کۆچی دوایی کردووە، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوردستانه و خاوه‌ن سه‌دان گۆرانی و به‌رهه‌مه.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا