لە کۆى 23 بەنداو

حەوت بەنداوى هەرێم سەرڕێژ بوون

964+

وریا فەتاح

بەنداوە بچوکەکانى هەرێم بە رێژەى نزیکەى 90% ئاویان تێدایە و لە کۆى 23 بەنداویش حەوت بەنداو سەرڕێژ بوون.

رەحمان خانى، بەڕێوەبەرى گشتى بەنداوەکان و کۆگاکانى ئاو بە 964ى وت، ئێستا هەریەک لە بەنداوەکانى (دێوانە، خنس، سماقوڵى، ئاوە سپى، چەمى سمۆرە)، سەرڕێژ بوون.

لە ماوەى دوو ساڵى رابردوودا شەش بەنداو دروستکراون، بە وتەى رەحمان خانى، بەنداوى سماقوڵى 65%ى کارەکانى تەواو بووە و لە 2024 تەواو دەکرێت و دوو بەنداوى دیکەش لە سنورى دهۆک لەژێر جێبەجێکردندان و 50%ى کارەکانیان تەواو بوون و کارکردنیش تێیاندا بەردەوامە.

لە هەرێمى کوردستاندا 23 بەنداو هەیە، جگە لە گلدانەوەى ئاو سودیان لێدەبینرێت بە مەبەستى بەرهەمهێنانى کارەبا و گەشتیارى.

بەنداوەکانی هەرێم تێر ئاو بوون

بەنداوەکانی هەرێم تێر ئاو بوون

بەنداوەکانی دهۆک تەواو بوژاونەتەوە

بەنداوەکانی دهۆک تەواو بوژاونەتەوە