بینیامین ناته‌نیاهۆ ده‌ڵێت
سه‌خترین رۆژه‌كانی شه‌ڕ به‌ڕێده‌كه‌ین
+964
ژووری هەواڵ
بینیامین ناته‌نیاهۆ ده‌ڵێت, سه‌خترین رۆژه‌كانی شه‌ڕ به‌ڕێده‌كه‌ین
سوپای ئیسرائیلیش رایگه‌یاند زیاتر له 20 سه‌ربازیان له 24 كاتژمێری رابردوو له غه‌زه
كوژراون
حوسیەکانی یه‌مه‌ن داوا له‌و کارمەندە ئەمریکا و بەریتانیا دەکات كه له رێكخراوه‌كان كارده‌كه‌ن زووترین کات یەمەن جێبێڵن، ئەم بەیانیەش ئەمریکا و بەریتانیا دووبارە هێرشیان کردوەتە سەر 8 ناوچەی سەربازی حوسییەکان
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت مانگی نۆڤێمبەر دەنگم پێ بدەن بەڵێن دەدەم لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری دواتر جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا دەوەستێنم
زیا رەشوان سەرۆکی دەزگای راگەیاندنی میسر، رەتی دەکاتەوە هیچ چەک و تەقەمەنیەک بە رێگای قاچاخ لە خاکی میسرەوە چووبێتەوە غەزە.
، ئیسرائیل لە رێگەی نێوەندگیری قەتەر و میسر پێشنیاری ئاگربەستێکی دوو مانگی کردووە بە مەرجێک بزووتنەوەی حەماس هه‌موو دیلەکان ئازادبکەن.
لیژنەیەکی شارەزا لە نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکیان پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە کە تێیدا دەریدەخات، لە مانگی چوارەوە تا ئێستا نزیکەی 10 بۆ 15 هەزار کەس لە شاری جەنینەی سودان کوژراون، ئەم ناوچەیەی سودان بە باخی خوێن ناوده‌برێت