یاریزانێکی هەولێر بارگەی بەرەو نەورۆز پێچایەوە

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

كۆسره‌ت باییز یاریزانی یانه‌ی هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری بوو، په‌یوه‌ندیی به‌ یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانییه‌وه‌ كرد.

كۆسره‌ت باییز له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌ سلێمانییه‌وه‌، به‌ 964+ی وت: “ئه‌مڕۆ پێوه‌ندییم به‌ یانه‌ی نه‌ورۆزه‌وه‌ كرد، له‌گه‌ڵیان رێككه‌وتووم تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ خولی عێراق بۆ یانه‌كه‌ یاریی بكه‌م”.

ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به‌ 964+ی راگه‌یاند، غازی فه‌هد راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر، ده‌ستبه‌رداری یاریزان كۆسره‌ت باییز بووه‌، چونكه‌ پێیوایه‌ سوودی لێوه‌رناگرێت”.

كۆسره‌ت باییز، كه‌ یاریزانی باڵی چه‌په‌، ماوه‌ی 12 ساڵه‌ له‌ یانه‌ی هه‌ولێر یاری ده‌كات، پێشتر وه‌رزێك بۆ یانه‌ی شوڕته‌ یاری كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌ ئاستی كوردستانیش بۆ یانه‌كانی ئاڵا و هندرێن یاری كردووه‌.