تەندروستییان جێگیرە

لە سلێمانی بە یەک سک سێ کچ لە دایکبوون

964+
ئەحمەد مستەفا

لە سلێمانی و لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری بەیەک سک، سێ منداڵی کچ لەدایکبوون، بەوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بێت، نەشتەرگەری بۆ دایکییان کراوە.

تەندروستیی منداڵەکان جێگیرە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.1.2024، شلێر فایەق، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاری لە سلێمانی بە 964ی وت، نەشتەرگەری بۆ دایکی منداڵەکان کراوە و توانراوە، هەرسێ منداڵەکە بە سەلامەت لە دایکببن.

بە قسەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون بێت، تەندروستی دایکی منداڵەکانیش باشە و دانیشتووی شاری سلێمانین، ئەمە یەکەم حاڵەتی نامۆی لەدایکبوون بووە، کە لە ئەمساڵدا تۆماریان کردووە.

بە گوێرەی داتاكانی راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لەساڵی 2023دا 24 هەزار و 950 منداڵ لەدایكبوونە، ئەمە لەكاتێكدا رێژەكە لەچاو ساڵی 2022 دا كەمیكردوە كە 26 هەزار و 183 منداڵ بووە.

دڵی منداڵان چاوەڕێی واژۆیەکی وەزارەتی تەندروستییە

دڵی منداڵان چاوەڕێی واژۆیەکی وەزارەتی تەندروستییە