بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری لیبیا

چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەربچێت

964+

میدیا گۆران

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دادگایی عەبدوڵا سەنونی بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری لیبیا لە دادگای تەرابلوس بەڕێووەبچێت.

بەپێی ماڵپەری ئاڕ تی، بڕیارە ئەمڕۆ دادگایی بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای هەواڵگری لیبیا بەڕێوەبچێت، عەبدوڵا سەنونی لە ساڵی 2012 بە چەندین تۆمەت زیندانیکراوە دیارترینیان کردەوە نا مرۆییەکانی شۆڕشی 17ی شوباتی 2011 و کۆمەڵکوژی بەندکراوانی 1996 کە تێیدا 1200 بەندکراو کوژران .

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، دادگایەکەی بەڕێوەبچیت و بە لە سێدارەدان حکوم بدرێت، عەبدوڵا سەنونی تا ئێستا 10 جار دادگاییەکەی دواخراوە.

بەپێی ماڵپەری ئاڕ تی بێت، خێزانی عەبدوڵا سەنونی دەڵێن باری تەندروستی زۆر خراپە و دووبارە ئەگەری هەیە تووشی شێرپەنجەی جگەر بێتەوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر چارەسەری کیمیایی بەکارهێناوە و نەشتەرگەری بڕینی بەشێک لە جگەریشی بۆ کراوە.

بە پێی ماڵپەری بی بی سی، عەبدوڵا سەنونی یەکێک بوو لەنزیکترین هاوڕێکانی سەرۆکی پێشووی لیبیا معەمەر قەزافی تەنانەت هاوسەرەکانیشیان خوشکبوون، لەدوای کەوتنی قەزافی هەوڵی هەڵاتنیدا بەڵام لە 2012 لە مۆریتانیا بە پاسپۆرتی ساختەوە دەستگیرکرا.