حاسڵاتی دەرودراوسێتان پێ دەڵێین

وەزیری بەرگری بەریتانیا: هیچ چارەسەرێک لەئارادا نییە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی غەزە رایگەیاند ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئیسرائیل لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ یەکشەممە گەیشتە 25105 کەس بریندارەکانیش بوون بە 62681 کەس.

سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: ژمارەی سەربازە کوژراوەکانیان لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ گەیشتووەتە 531 سەرباز، 195 لەوانە لەو کاتەوە کوژراون کە هێرشی وشکانی بۆ سەر غەزە دەستی پێکردووە.

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ نوسیوێتی: بەپێی لێکدانەوەی چەند راپۆرتێکی هەواڵگری ئەمریکی، حەماس ئەوەندە چەک و تەقەمەنی هەیە کە دەتوانێت هەتا چەند مانگیێکی دیکەش لە ئیسرائیل بدات.

وەزیری بەرگری بەریتانیا وەڵامی لێدوانەکەی ناتەنیاهۆی دایەوەو دەڵێت: هەموو لایەک گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی هیچ چارەسەرێک لەئارادا نییە، ئەوە نەبێت کە دوو دەوڵەتی ئیسرائیلی و فەلەستینی هەبن و بە ئاشتی پێکەوە بژین.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری بەرپرسی تیمی ئۆپۆزسیۆن بڵاویکردەوە: کنیستی ئیسرائیل پاڵپشتی هەموو جۆرە هەوڵێک دەکات بۆ گێڕانەوەی دیلەکان، تەنانەت ئەگەر مەرجی حەماس وەستانی شەڕیش بێت.

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەزاری بەرپرسانی پنتاگۆنەوە ئاشکرای کردووە، لە هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر سوپای ئەمریکا لە عێراق و سوریا، نزیکەی 70 سەربازی ئەمریکی بریندار بوون.