دەستەی مافی مرۆڤ روونکردنەوەی هەیە
ئەو کەسەی لە دهۆک دیارنەماوە نەڕفێندراوە بەڵکو دەستگیر کراوە
964+
پێشەوا محەمەد
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێم بەدواداچوونی بۆ کەیسی ئەو هاوڵاتییە کردووە، کە دەوترا رفێندراوە، دەستەکە دەڵێت ئەو کەسە نەڕفێندراوە و لە بنکەی پۆلیسی شێخان دەستگیر کراوە.
دەستەکە ئەمڕۆ هەینی 19.1.2024 لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە، لە دوێنێوە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دەنگۆیانە کردووە، کە باسی رفاندنی “کاروان رەجەب هاشم”یان کردووە و لەو رووەشەوە دەستەکە گەیشتووەتە ئەنجام.
بەپێی راگەیەندراوی دەستەکە، “له‌گه‌ڵ داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه له‌سه‌ر خه‌ت بووین و ده‌ستمان كرد به به‌دواداچوون بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و كه‌سه، به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری دهۆك ئاماژه‌یان به‌وه کرد ئه‌و كه‌سه لای ئه‌وان رانه‌گیراوه”.
دەستەکە بە پێی راگەیەندراوەکەی خۆیان، ئەوان لە بەدواداچوون بەردەوام بوون و دوای وەرگرتنی زانیاری روونبووەتەوە کە ناوبراو لە بنکەی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی شێخان بەپێی مادەی 430 لە یاسای سزادانی عێڕاق بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.
مادەی 430 یە لە یاسای سزادانی عێراقی کە تایبەتە بە هەڕەشەکردنی راستەوخۆ یاخود هەڕەشەکردن لە رێگەی خەڵکی ترەوە.