964 سۆراغى دەکات

دروستکردنى پردەکەى بەشەناوخۆیى شەهید شەوکەت چى بەسەرهات؟

964+

وریا فەتاح

هەرچەند بڕیار بوو لە ماوەیەکى نزیکدا پردێکى پەڕینەوە لەسەر شەقامى بەردەم بەشەناوخۆیى شەهید شەوکەت دروست بکرێت، بەڵام تائێستا دروستنەکراوە و قایمقامى هەوڵێریش دەڵێت: چاوەڕێى رەزامەندین.

دواى ئەوەى ئێوارەى رۆژى 10.10.2023، یەکێک لە خوێندکارەکانى بەشەناوخۆیى شەهید شەوکەت بۆ شت کڕین لە شەقامەکەى بەردەم بەشەناوخۆییەکە ئۆتۆمبێلێک لێیدا و بریندار بوو، خوێندکارانى بەشە ناوخۆییەکە گردبوونەوە و داواى دروستکردنى تاسە و پردێکى پەڕێنەوەیان کرد.

هەرچەندە رۆژ نەبووەوە کە تاسەکە دروستکرا، دواتریش ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، بەڵێنیدا پردێکى پەڕینەوە لەو شوێنە دروست بکات، 964 سۆراغى بۆ پردەکە کرد، بە وتەى نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامى هەولێر کە بۆ 964 قسەى کردووە، دەرخستەى بۆ کراوە، هەر کات رەزامەندى لەسەر بدرێت دەستدەکەن بە دروستکردنى.

لەبارەى دواکەوتنى دروستکردنى پردەکەش، قایمقامى هەولێر وتى،”پردەکە بودجە و خەرجى پێویستە، بۆیە هەرکاتێک پارەى پێویست لەبەردەست بوو و رەزامەندى لەسەر درا، یەکسەر دەستبە دروستکردنى دەکەین”.

داواکاریەکەی خوێندکارانی شەهید شەوکەت جێبەجێ کرا

داواکاریەکەی خوێندکارانی شەهید شەوکەت جێبەجێ کرا

لەبەردەم بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت خۆپیشاندانە

لەبەردەم بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت خۆپیشاندانە