داوای خزمەتگوزاری و دروستکردنی تاسە دەکەن

لەبەردەم بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت خۆپیشاندانە

964+

ئەحمەد شەمزین

ئێستا لەبەردەم بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت لە هەولێر خوێندکاران گردبوونەتەوە و خۆپیشاندان دەکەن.

خوێندکارەکان داوا دەکەن تاسە لەسەر شەقامەکە دروستبکرێت بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەبێت.

بەشێکی تری داواکاری خوێندکارەکان داواکاردنی خزمەتگوزاری و کارەبا و دابینکردنی ئاوی گەرمە لە بەشە ناوخۆییەکەیان.

یەکێک لە خوێندکارەکان بە 964ێـی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ هاوڕێیەکیان لە کاتی پەڕینەوە لە شەقامەکە کە بۆ شت کڕین رۆشتووە ئۆتۆمبێل لێیداوە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە.

پەیامنێری 964 زانیاری ئەوەی وەرگرتووە کە ئەو خوێندکارەی ئۆتۆمبێل لێیداوە ئێستا لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێرە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

خوێندکارێکی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت دەڵێت 25 رۆژە خۆم...

خوێندکارێکی بەشە ناوخۆیی شەهید شەوکەت دەڵێت 25 رۆژە خۆم نەشۆردووە