"ئاژەڵەکان بێ ئالیکن"
پێنج گوندی قەرەهەنجیر رێگەی هاتوچۆیان نەماوە
964+
کاروان ساڵحی – قەرەهەنجیر
لە گوندی شێخ جیری سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر، کەدەکەوێتە نێوان قەرهەنجیر و چەمچەماڵ، بەهۆی داڕوخانی پردێکی ئەو گوندە لە رۆژی دروست بوونی لافاکەوە هاتوچۆی نێوان پێنج گوند بڕاوە و ناتوانن هاتوچۆ بکەن.
هاوڵاتییەک لەلای پردە رووخاوەکە قسە بۆ پەیامنێری 964 دەکات و دەڵێت، بارێک ئالیکیان هێناوە بۆ ئاژەڵەکان تا پێیان بدەن، نازانن لەکوێوە بۆ ببەین و ئاژەڵەکانیش بێ خواردن ماونەتەوە.
ئەو هاوڵاتییە کە دانیشتووی گوندەکەیە، دەڵێ دۆخیان زۆر خراپە و جگە لەو کەشەی ساردەی دروست بووە و لافاو زۆرێک لە چەم و دۆڵەکانی گرتووەتەوە، کارەباشیان نییە.
پەیامنێری 964، لەگەڵ شانەی قەیرانەکان کە هاتبوونە پارێزگای کەرکوک سەردانی شوێنی لافاو و زیانمەندەکانی کردووە، دەڵێ لیژنەکە جگە لە شۆفڵ داوای ئامێری بلدۆزەرەی کردووە تا کاریگەرییەکانی لافاوەکە کەمبکەنەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا