نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر لەسەر شەقامی 100 مەتری _ وێنە: 964
لە هەولێر
گەنجێک لە کارگەیەکی کاشی قۆڵێکی بەر مەکینە کەوت و بە تەواوی لێبوەتەوە
964+
فەهمی نەبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.1.2024 لە کارگەیەکی دروستکردنی کاشی لە هەولێر، کرێکارێک دەستی کەوتووەتە بەر قایشی یەکێک لە ئامێرەکانی کارگەکە و تەواوی قۆڵەکەی لێ بووەتەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر بە 964ی راگەیاند، کاتژمێر 10:45ی ئەمڕؤ پێنجشەممە، ئەو گەنجەیان هێناوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن، کاتێک هێناویانە قۆڵەکەی بە تەواوی لە جەستەی بووەتەوە.
ئەوەش دەڵێت، ئەو گەنجە تەمەنی 24 ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی کۆڕێیە، بەڵام لە کارگەیەکی دروستکردنی کاشی لە هەولێر کاری کردووە.
سەبارەت بە باری تەندروستی گەنجەکە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، براوە بۆ نەشتەرگەری و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی عەنکاوە نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
964 هەوڵیدا زانیاری زۆرتر لە بارەی ئەنجامەکانی نەشتەرگەرییەکە وەگرێت، بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ئەو گەنجە لە ژووری نەشتەرگەرییە و هیچ ئەنجامێکی دیارنییە.