"چوار مانگە لە شەقامین"

ئاگادارینامە بە پەروەردەی سەیدسادق درا؛ فشارکردن راگرن

964+
ئەحمەد مستەفا

ژمارەیەک لە مامۆستایانی سەیدسادق، ئاگادارینامەیەکیان بۆ پەروەدەی شارەکە نارد، بە قسەی یەکێک لەوان بێت، “لە زۆر لایەنەوە هەوڵی شکاندنی بایکۆت دەدرێ، بەڵام ئەوانی نەگەیاندووە بە دەرئەنجامێک بۆیە مل بۆ ئەو داوایە نادەن”.

لەو ئاگاداری نامەیەدا، کە بۆ بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق و یەکەی سەرپەرشتیاری سەیدسادق نێردراوە، ئاماژە بەوەکراوە مامۆستایانی سەیدسادق چوار مانگە لە شەقامن بۆ داواکردنی ماف و شایستەکانیان، کە ئەمە بۆ ئێوەشە، بۆیە پێتان رادەگەیەنین ئەو هەموو کۆبوونەوەی دەکرێ، ئیتر پێویستە رایبگرن و فشار لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان مەکەن.

لە بەشێکی دیکەی ئاگادارینامەکەدا هاتووە، “دەبێ دۆخی وانەبێژان لەبەر چاو بگرن، کە نزیکەی 765 وانەبێژ لە سەیدسادق خزمەت دەکەن، کۆڵەکەیەکی گرنگی پرۆسەکەن لە بارودۆخی سەختی ژیاندان، ئێوەش بەم جۆرە پشتان تێکردوون و هێندەی دی خەمەکەی زیادکردووە”.

تازە بە تازە لە سەیدسادق خوێندنی پۆلی دوانزدەکان دەستپ...

تازە بە تازە لە سەیدسادق خوێندنی پۆلی دوانزدەکان دەستپێدەکات

لەسەر ئاگادارینامەکە، تائێستا بە فەرمی پەروەردەی شارەکە وەڵامی مامۆستاکانی نەداوەتەوە، سەڵاح محەمەد مامۆستایە لە سەیدسادق، ئەو بە 964ی وت، “زۆرترین کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان و مامۆستاکان کراوە، بەڵام زۆرینە لەگەڵ ئەوەن ئەم دۆخەی ساڵانە روودەدات یەکجار کۆتایی پێبهێنن و گرنتی موچەکانیان بکرێت”.

مامۆستاکان ئاماژەیان بەوەش کردووە، “ئەمە دوایین ئاگادارکردنەوەیە بۆتان دەنێرین، داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرە بە ھەڵوێستەکان دەکەین وەک چۆن تا ئێستا ھاوھەڵوێست بووین بۆ مافەکانمان، لەمەودواش پشت لە ھاوڕێ و ھاوپیشەکانیان نەکەن و نەچنە ژێرباری ھیچ بڕیارێک”.

پەروەردەی سلێمانی رێکار بەرامبەر مامۆستایان دەگرێتەب...

پەروەردەی سلێمانی رێکار بەرامبەر مامۆستایان دەگرێتەبەر