"وێستگەکان نیوە هێزن"

کارەبای ژمارەیەک گەڕەکی کەرکوک کەمبووەتەوە


ئەحمەد مستەفا

کارەبای کەرکوک ئاگاداری خەڵکی نیشتەجێی ژمارەیەک گەڕەکی شارەکە دەکاتەوە، کە وێستگەکانی کارەبا نیوەی هێزەکەیان بۆ دەچێت، بۆیە بڕی ماوەی پێدانی کارەبا کەمبووەتەوە.

ئەو گەڕەکانە چوار ناوچەی شارەکە و دەوروبەری دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.1.2024، راگەیاندنی کارەبای کەرکوک لە بڵاوکراوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ 964 نێردراوە ئاماژەی بەوەکردووە، هاوڵاتیانی هەریەک لە گەڕەکەکانی (تسعین و دەوروبەری، بەشێک لە ماڵەکانی رێگەی بەغدا، شەقامی قودس و شیرینی زەیزەفون) ئاگادار دەکەین، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لەو ناوچانە بە نیوەی هێزی خۆیان کاردەکەن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا کار دەکرێت بۆ چاکسازیکردن لەو تۆڕانەدا، ئەم پڕۆسەیەش لە نێوان 14 بۆ 15 کاتژمێری دەوێت، بۆیە رێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبێتە تا کاتی چاکردنەوەی وێستگەکان و گەڕانەوەی گوڕی پێویست بۆیان.