دوو رۆژه‌ هاوچۆى له‌گه‌ڵ شاردا پچڕاوه‌

تاكه‌ پرده‌كه‌ى گوندێكی بنارى قه‌ندیل ئاو بردی

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌گه‌ڵ بارانبارینه‌ به‌خۆڕه‌كه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو و دروستبوونى لافاو، جارێكی دیكه‌ش پرده‌ تاقانه‌كه‌ى گوندى باراواى بنارى قه‌ندیل ئاو بردى و هاتوچۆى نێوان ئه‌م گونده‌ و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى پچڕا.

گونده‌كه‌ نزیكى گونده‌كانى كاسكان و دره‌و كۆتره‌ له‌ بنارى قه‌ندیل و كه‌وتووه‌ته‌ سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى ئیداره‌ى راپه‌ڕین.

سامان ئه‌حمه‌د، خه‌ڵكی گوندى كاسكان، به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى سێ رۆژه‌ هاتوچۆ له‌نێوان ئه‌م گونده‌ و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى و ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر وه‌ستاوه‌.

وتیشی “ناسیاوێكمان خێزانه‌كه‌ى له‌و گونده‌ به‌جێماوه‌ و تا ئێستا به‌هۆى پچڕانى رێگاكه‌ نه‌یتوانیوه‌ بیهێنێته‌وه‌ كاسكان”.

ئاماره‌ى به‌وه‌شكرد ئێستا 12 ماڵ له‌و گونده‌ ده‌ژین و له‌ ساڵانى رابردووش چه‌ند جارێك ئه‌و پرده‌یان به‌هۆى بارانبارینى زۆر و دروستبوونى لافاوه‌وه‌ رووخاوه‌.

به‌قسه‌ى ئه‌م هاوڵاتییه‌، پێشتر كه‌ ئه‌و پرده‌ چه‌ند جارێك رووخاوه‌ شاره‌وانى سه‌نگه‌سه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كى چاكی كردووه‌ته‌وه‌ و تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ پرده‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی باش بۆ گونده‌كه‌ چاكبكه‌نه‌وه‌.

964 چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ نه‌هرۆ عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر كرد، به‌ڵام وه‌ڵامى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ نه‌درایه‌وه‌.

ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ قه‌ندیل هه‌ڵدێرابوو ته‌ندروستى ...

ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ قه‌ندیل هه‌ڵدێرابوو ته‌ندروستى به‌ره‌و باشی ده‌چێت