سێ رۆژ بەردەوام دەبێت

لە دهۆک هێلکە بە نرخی هەرزان بکڕە

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

بۆ ماوەی سێ رۆژ لە بەردەم پارکی نەورۆز لە دهۆک نرخی تەبەقەی هێلکە هەرزان کراوە هاوڵاتیان دەتوانن هەرزانتر لە نرخی بازار بیکڕن.

شوکری شەفیق بەرپرسی راگەیاندنی چاودێری بازرگانی دهۆک بە 964ـی وت، لەگەڵ چەن کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنی هێلکە رێکەوتوون کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لەبەردەم پارکی نەورۆز هێلکە بفرۆشن بە هاوڵاتیان بە هەرزان.

وتیشی، رۆژانە لە کاتژمێر 10ـەی سەرلەبەیانی تاوەکو 7:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

ئێستا لە بازاڕەکانی دهۆک تەبەقەی هێلکە شەش هەزار و 500 دینارە بەڵام لەو جێگەیە تەبەقەی 5000 دینارە، دوای ئەو سێ رۆژەش بە تەواوی لە بازاڕدا نرخەکەی دەکەن بە پێنج هەزار دینار

پێداچوونەوە: توانا نەقی