سەرەڕای هەڕەشەی درۆن و مووشەک

هاتنی گەشتیار بۆ هەرێم زیادی کردووە

964+

ئەحمەد شەمزین

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەڵێت، هێرشە درۆنییەکان هاتنی گەشتیارانیان بۆ هەرێم کەمنەکردووەتەوە و بە پێچەوانەوە هاتنی گەشتیاران سەرەڕای هێرشەکان زیادیکردووە، تا 20٪ زیاد بووە.

هەرچەندە لەم ساڵانەی دواییدا بە تایبەت لە دوو مانگی رابردوودا کوردستان و بە تایبەت شاری هەولێر رووبەرووی هێرشی زۆری درۆن و مووشەک بووەتەوە بەڵام هێشتا ساڵانە گەشتیارێکی زۆر روودەکەنە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گەشتیاری.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، بەرپرسی راگەیاندنی دەستەی گەشتوگوزار بە 964ی وت، بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان
لە ساڵی رابردوو (2023) بەراورد بە ساڵی پێشووتر واتە (2022) هاتنی گەشتیاران بە رێژەی 20٪ زیادیکردووە.

لە ساڵی 2023 دا حەوت ملیۆن و 279 هەزار و 913 گەشتیار هاتوونەتە کوردستان، کە 20٪ لە ساڵی 2022 زیاتر بووە، 2022ش بەراورد بە ساڵی پێش خۆی  44٪ زیاتر بووە.

سەبارەت بەو گەشتیارانەی لەناوخۆ تۆمارکراون و لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم سەردانیان هەبووە ژمارەیان، دوو ملیۆن و 549 هەزار و 763 کەس بووە.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

ئاوی سەرچاوەی زەڵم زیادی کردووە و گەشتیار بەم زستانە ه...

ئاوی سەرچاوەی زەڵم زیادی کردووە و گەشتیار بەم زستانە هاتوون