ئەم بەرەبەیانەش هێرش کراوە
وردەکاری هێرشەکەی دوێنێ شەوی سەر هەولێر
964+
توانا نەقی
کاتژمێر 11:30 خولەکی دوێنێ شەو لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بە چەندین موشەکی بالیستی هێڕشکرایە سەر چەند شوێنێکی هەولێر و بە پێی راگەیەندراوی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسیش بریندارن و یەکێک لە بریندارەکانیش گیانی بەخشیوە.
هێرشەکە بە جۆرێک بوو لە یەک کاتدا لە چەندین شوێنی هەولێرەوە دەنگی گەورە دەبیسترا و لە نزیک مەلا ئۆمەریش دوکەڵ و بڵێسەی ئاگر بەرزبوویەوە.
بههۆی هێرشهكانی ئهمشهوی سهر شاری ههولێر له لایهن سوپای پاسدارانی ئێرانهوه، پێشڕهو دزهیی سهرمایهداری ناوداری ههولێر و خاوهن پرۆژهی ئیمپایهر، ماڵهكهی كهوتووهتهبهر هێرشهكه و لەگەڵ چوار کەسی خێزانەکەیدا گیانی له دهست دا.
سوپای پاسداران هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت:
دوای هێرشەکان میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، لەلایەن سوپای پاسدارانەوە هێڕش کراوەتە سەر گروپە نەیارەکانیان لە هەولێر و بە موشەکی بالیستی و هەروەها هێرشیان کردووەتە سەر مۆڵگەکانی داعش لە سوریا.
بەهۆی هێرشەکانەوە ماوەیەک گەشتەکانی سەر فرۆکەخانەی هەولێر وەستان، بەڵام دواتر ئەحمەد هوشیار بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکە خانەی هەولێر بە 964ـی وت، هیچ موشەکێک بەر ناو فرۆکەخانە نەکەوتووە و گەشتەکانیش بە زووی دەستیان پێکردەوە.
بهڕێوهبهری فڕۆكهخانهی ههولێر بۆ 964: گهشتهكان ئاسایی بوونهوه
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لەسەر هێرشەکە راگەیندراوی هەبوو:
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم لە رایگەیاند، کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی 15 لەسەر 16ی کانوونی دووەمی 2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە چەندین مووشەکی بالیستیکی چەند ناوچەیەکی هەولێری بوردومان کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە هێرشەکاندا چوار هاوڵاتی سڤیل شەهید بوون و 6 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە رەوشی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە”.
ئەنجومەنی ئاسایشێ هەرێم دەشڵێت، “ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەریی هەرێم و عێراقە و پێویستە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو تاوانە بێدەنگ نەبن”.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم: لە هێرشەکانی سەر هەولێر چوار هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێم راگەیەندراوی هەبوو:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر دەڵێت: لە رۆژانی داهاتوودا، لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین لە پێناو کۆتایی هێنان بەم هێرشە دڕندانانەی دەکرێنە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان.
ئەم بەیانییە هیچ هێرشێک روویداوە؟
بەرەبەیانی ئەمڕۆش پێش کاتژمێر 6:00 دەنگی گەورە لە نزیک جێژنیکانی هەولێر بیستراوە و بە پێی بڵاوکراوەی گروپەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق درۆنی بۆمبڕێژکراوبووە و ئاراستەی فرۆکەخانەی هەولێر کراوە، بەڵام لەلایەن سیستمی بەرگری دژە موشەکی هاوپەیمانانەوە خراوەتە خوارەوە.