مینێک بە شوانێک دەتەقێت و بەسەختی بریندار دەبێت

964+ 

شڤان عەبدولڵا – زاخۆ

شوانێک لە زاخۆ، گولەیەکی دۆشکای پیدا دەتەقێتەوەو بە سەختی بریندار دەبێت و، سێ پەنجەی لەدەست دەدات.

رووداوەکە کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەشی کانونی دووەم لە گوندی خالش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، روویداوە.

ئەو شوانەی بەهۆی رووداوەکەوە سێ پەنجەی لە دەستداوە، بە رەگەز عەرەبەو ناوی (م. ئا. ع)ـە تەمەنی 20 ساڵ دەبێت، لەو گوندە کاری شوانی کردووە.

رووداوەکە بەمجۆرە بووە کە شوانەکە مینێکێ چینراو لەناو زەرفێکدا دەبینێت و هەڵیدەگرێتەوە و دەستکاری دەکات، بەهۆیەوە پێیدا دەتەقێتەوە.

رائید ئەحمەد رەمەزان، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی زاخۆ بۆ 964+ وتی، “بەهۆی رووداوەکە، شوانەکە سێ پەنجەی لە دەستداوە و بەسەختی بریندارە”.

ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی زاخۆ بۆ 964+ دەڵێ: بریندارەکە لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخوشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراوە و ئێستا لەژێر چاودێری چڕ دایە، تا ئێستا خانەوادەکەی بەدوایدا نەهاتوونە.