زەویی کارت دەکرێتە سەنەد

خاوەن زەوییەکانی چوار کەرتی هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە

964+

فەهمی نەبی

شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەن زەوییەکانی چوار کەرتی هەولێر دەکاتەوە، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن، بۆ ئەوەی مامەڵەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەدیان بۆ بکرێت.

ئاگاداریەکەی شارەوانی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، بۆ هەریەکە لە کەرتەکانی (قەرەچناغە، باغمرەی شەهاب، گەڕەسۆری نوێ و کانی قڕژاڵە)یە.

کارزان هادی جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ی وت، یەکەی تایبەت پێکهاتووە لەلایەن وەزارەتەوە بۆ گۆڕینی ئەو زەوییانەی کارتن، ساڵی رابردوو ژمارەیەکی زۆری کارت مامەڵەی گۆڕینیان بۆ کراوە و ئەمساڵیش پلان ئەوەیە ژمارەیەک کەرتی دیکە مامەڵەیان بۆ بکرێت.

بەوتەی جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر، مامەڵەکردنی گۆڕینی کارت بۆ زەوی تەنیا چەند رۆژێکی کەمی پێدەچێت و هاوڵاتیان دەتوانن لە ئەمڕۆوە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بکەن بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان.

لە هەولێر هەزاران کارتی زەوی تەواو کراوە و سبەی دەدرێن...

لە هەولێر هەزاران کارتی زەوی تەواو کراوە و سبەی دەدرێنەوە خاوەنەکانیان