کۆڵانێکی رواندز بەهۆی بارانەوە رۆچووە

964+

ئاکام غەفور- رواندز

لە گەڕەکێکی قەزای رواندز بەهۆی رۆچوونی کۆڵانێکەوە، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەک لە گەراجی ماڵەکەی گیری خواردوە و خاوەنەکەی چاوەڕێی شارەوانیە بۆی دەربهێنن.

گەڕەکەکە ناوی بانەزێوێکە و ئەمڕۆ بەهۆی بارانەوە بەشێکی رۆچووە و خاوەنی ماڵەکە دەلێت، ئۆتۆمبێلەکەم گیری خواردوە ناتوانم بیهێنمە دەرەوە’.

ئیبراهیم ساڵح خاوەنی ئۆتۆمبێلەکەیە بە 964ـی وت، ”کە هاتمە دەرەوە بینیم کۆلانەکەمان روچوە، بەهۆیەوە ناتوانم ئۆتۆمبێلەکەم کە لە گەراجی ماڵەوە رامگرتووە بهێنمە دەرەوە”.

چیا محەمەد سەرۆکی شارەوانی رواندز بە 964ـی وت، “سەردانی ئەو کۆڵانەمان کردوە کە بەهۆی زۆری باران بارین رۆچووە، گرفتەکە لە کۆتایی کۆڵانەکەدایە و بۆ یەک ماڵ بووە بە گرفت، لە چەند رۆژی داهاتوو کەش و هەوا ئاسایی ببێتەوە چاککردنەوەی پێویست بۆ کۆڵانەکە دەکەین”.

وتیشی،”هاوکاری تەواوی ئەو ماڵە دەکەین بۆهێنانە دەرەوەی سەیارەکەیان”.

پێداچوونەوە : بەهرە محەمەد ئەمین