دیمەنێک لە کلاسیکۆ دۆستانەی ئەمریکا. فۆتۆ: ئاژانسەکان
کێ دەیباتەوە؟
ئه‌مشه‌و كلاسیكۆی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و یاریی كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
یارییه‌كه دووه‌م كلاسیكۆی ئه‌م وه‌رزه‌یه و له ریازی پایته‌ختی سعودیه ده‌كرێت.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00ی ئه‌مشه‌و ئه‌نجام ده‌درێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وه‌ك هه‌میشه كلاسیكۆیه‌كی به‌هێز بێت.
براوه‌ی یارییه‌كه، ده‌بێته براوه‌ی یه‌كه‌م نازناوی ئه‌م وه‌رزه و هه‌ردوو یانه‌ش به پێكهاته‌ی به‌هێزه‌وه خۆیان ئاماده كردووه.
بارسێلۆنا له ساڵی رابردوو جامی سوپه‌ری برده‌وه و چاوی له‌وه‌یه ئه‌مشه‌ویش ئه‌م ئه‌نجامه دووباره بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری ریال مه‌دریده قسه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه و رایگه‌یاندووه، تیپه‌كه‌ی له نازناوه‌كه نزیكه و ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستی بهێنێت.