یەکەم ئەزموونیەتی لەگەڵ کلاسیکۆ

رۆکی بۆ یارییەکەی ئەمشەوی کلاسیکۆ ئامادەیە

964+

سۆما حەکیم زادە

لە مەشقە ئامادەکارییەکانی بارسێلۆنا بۆ یاریەکەی ئەمشەوی نێوان بارسا و ریال، دەردەکەوێت یاریزانی بەڕازیلی رۆکی بەتەواوی ئامادەیە.

ئەمشەو بارسێلۆنا لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یانەی ریال مەدرید دەبێتەوە، چاڤی و یاریزانانی تیمەکەی چەند هەفتەیەکی سەختیان بەڕێ کردووە، دەیانەوێت بە بردنەوەیان لە ریال مەدرید قەرەبووی ئەو رۆژانە بکەنەوە.

ئەوەی وەک ئومێد بۆ بارسێلۆنا و هاندەرانی دەبینرێت، یاریزانی بەڕازیلی رۆکیە، کە لەگەڵ کردنەوەی دەرفەتی گواستنەوەی زستانەی یاریزانەکان هاتە ریزی بارسێلۆنا.

رۆکی دوێنێ لە کۆتا مەشقەکانی بارسێلۆنا بە تەواوی ئامادە دەرکەوت، دەیەوێت یەکەم ئەزموونی خۆی لە کلاسیکۆ بەشێوەیەکی بەرچاو نیشان بدات.

جیهان چاوەڕێی کلاسیکۆیەکی دیکە دەکات

جیهان چاوەڕێی کلاسیکۆیەکی دیکە دەکات