رووپەری ماڵپەڕی شەفافییەت
پێشتر کەمتر لە چوار ملیار دینار بووە
داهاتی سلێمانی بۆ دووهێندە زیادیکردووە
964+
پێشەوا محەمەد
بەپێی ئامارەکانی ماڵپەڕی شافافییەت، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگای سلێمانی، کە هاوکات پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕینیشی لەگەڵدایە زیاتر لە هەشت ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافییەت تایبەتە بە ئاشکراکردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە لە 6.1.2023 تا 12.1.2023 کۆی داهاتی کۆکراوەی نانەوتی ئەو ناوچانە 8 ملیار و 232 ملیۆن و 515 هەزار و 790 دینار بووە.
خستنەڕووی داهاتی هەفتەی رابردوو لە کاتێکدایە داهاتی هەفتەی پێشووتری سلێمانی کەمتر لە 4 ملیار دینار بووە.
داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی بە پێی ماڵەپەڕەکە کە لە گەنجینەی یەک، گەنجینەی دووی سلێمانی، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە و گەنجینەی راپەڕین كۆكراونەتەوە بریتییە لە یەک ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار كە بە شێوەی نەختینە و چەك و مقاسەیە.