لە گوندی سەرگەلی
فڕۆکەی تورکیا لە ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلیان بۆردوومان کرد
964+
هێڤی دێوالی – دهۆک
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکەی تورکیا دوو ئۆتۆمبێلی لە زەوییەکانی گوندی سەرگەلی لە قەزای ئامێدی کردە ئامانج و دوکەڵێکی زۆر لەو شوێنە بەرز دەبێتەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دهۆک بە 964ی راگەیاند، “سەرەتا فڕۆکە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج، دوای چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلێکی دیکە چووەتە شوێنی بۆردوومانەکە فڕۆکە ئەویشی بۆردوومان کردووە”.
ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، “ئەو ئۆتۆمبێلانە هی چەکدارانی پەکەکە بوون، ئەو شوێنەی لێی بۆردوومان کراوە نزیکی بازگەی هێزی پێشمەرگە بووە”.
هاوڵاتیەک ڤیدیۆی دوای بۆردوومانەکەی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، “چەند جارێک لەو شوێنە گوێم لەدەنگی بۆردوومان بووە”.