بەپێی هەمان رێکاری پێشووە

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند کە لای ئەوان تۆمارکراون

964+

فەهمی نەبی

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، ئامادەن دۆلاری کاش بەخێرایی بەو بانکانە بدەن کە لەلایەن بانکی ناوەندی ناسراون، بەپێی هەمان ئەو رێککەوتنەی لەنێوانیان هەبووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی لەرێگەی نوسراوێکەوە کە واژۆی عەلی عەلاق بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە هاتووە، بانکی ناوەندی رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردنی دۆلاری کاش بەخێرایی بۆ ئەو بانکانەی لای بانکی ناوەندی ناسراون.

چەند کاتژمێرێک بەر لە سەری ساڵ بانکی ناوەندی هەشت رێنمایی دەرکرد بۆ ئەو ناوەند و بانکانەی لەساڵی نوێوە دەتوانن مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن.

لە ساڵی نوێوە ئەو لایەنانەی لە عێراق دەتوانن مامەڵە بە ...

لە ساڵی نوێوە ئەو لایەنانەی لە عێراق دەتوانن مامەڵە بە دۆلار بکەن کامانەن؟

ئەمە دەقی بڕیارەکەی بانکی ناوەندییە کە ئەمڕۆ ئێوارە بڵاوکراوەتەوە.

بانکی ناوەندی پێدانی دۆلاری کاشی بەو بانکانە راگەیاند کە لای ئەوان تۆمارکراون