تاجیکییە و ئێرانى جێهێشتووە

ئەنجامدەرى تەقینەوەکانى کرمان وەک بەرزەکى بانان بۆى دەرچوو

964+

وریا فەتاح

هێزە ئەمنییەکانى ئێران، دەستگیرکردنى پلاندانەرى تەقینەوەکانى کرمانى راگەیاند و تائێستاش 35 کەس بە تۆمەتى بەشداربوون لە پلانەکە دەستگیرکراون.

بەپێى راگەیەنراوێکى دەزگا ئەمنى و هەواڵگرییەکانى ئێران، تا ئەمڕۆ 35 کەس لە پاریزگاکانى کرمان، سیستان، بەلوچستان، خۆراسان رەزەوى، ئەسفەهان، تاران و ئازربایجانى رۆژئاوا، دەستگیرکراون.

وەک ئەوەى لە راگەیەنراوەکەدا خراوەتەڕوو، پلاندانەرى ئەو تاوانە کەسێکى تاجیکییە بەناوى عەبدوڵا تاجیکى کە بەشێوەیەکى نایاسایى لە سنورى باشورى رۆژهەڵاتى ئێرانەوە بە رێگەى قاچاخەوە گەیشتووەتە ئێران، ژن و منداڵێکیشى بە بەرگە گواستووەتەوە و لە خاتویەکى بەکرێدا لە ناوجەرگەى شارى کرمان نیشتەجێ بووە.

“جگە لە پلاندانان بۆ تەقینەوەکان، عەبدوڵا تاجیکى، پسپۆڕى بەرهەمهێنانى بۆمب بووە، دوو رۆژ پێش تەقینەوەکانى ئێرانى جێهێشتووە”. لە بەیاننامەکەى هێزە ئەمنیەکانی ئێران ئەوە هاتووە.

یەکێک لە خۆکوژەکانى تەقینەوەکە سەر بە ئیسرائیلە و لە راگەیەنراوەکەى ئیتڵاعاتدا هاتووە کە ناوى بۆزرۆڤ ئەمانوڵایە و تەمەنى 24 ساڵە و تاجیکییە، ماوەیەک پێشتر لە تورکیاوە هاتووەتە ئێران و دواتر بەرەو ئەفغانستان رۆشتووە و لە کامپێکى تیرۆریستانى داعش لە پارێزگاى بەدەخشان، راهێنانى پێکراوە و دواتر رەوانەى ئێران کراوە و لە کرمان پەیوەندى لەگەڵ عەبدوڵا تاجیکى بەستووە.

ئیتڵاعات وەکخۆى دەڵێت: چەند زانیارییەکى دیکەمان لەبارەى خۆکوژى دووەم دەستکەوتووە و لە کاتى پێویستدا بڵاوى دەکەنەوە.

ئەم بەیاننامەیەی ئیتڵاعات لەکاتێکدایە، رۆژێک دوای تەقینەوەکەی شاری کرمان واتا 4.1.2024 رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی لە ئەستۆگرت و وێنەی ئەو دوو کەسەشی بڵاوکردەوە کە لەساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی خۆیان تەقاندوەتەوە.

رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئێرانی لە ئەستۆ ...

رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئێرانی لە ئەستۆ گرت

ژمارەیەک تۆمەتبارى تەقینەوەکانى کرمان دەستگیرکران

ژمارەیەک تۆمەتبارى تەقینەوەکانى کرمان دەستگیرکران