وەزیرى ناوخۆى ئێران وا دەڵێت

ژمارەیەک تۆمەتبارى تەقینەوەکانى کرمان دەستگیرکران

964+

وریا فەتاح

ئەحمەد وەحیدى، وەزیرى ناوخۆى ئێران، بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، دەستگیرکردنى ژمارەیەک لە تۆمەتبارانى تەقینەوەکانى کرمانى راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکى وەزیرى ناوخۆى ئێراندا هاتووە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەڵگەی باشیان سەبارەت بە تەقینەوەکەى کرمان دەستکەوتووە و ژمارەیەک تۆمەتبار دەستبەسەر کراون.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ رێکخراوی داعش وێنەی دوو خۆکوژی بڵاوکردەوە و کردەوەکەی لە ئەستۆ گرت.

ئێوارەی چوارشەممە بەهەزاران کەس لەشاری کرمانی ئێران بۆ ساڵڕۆژی کوژانی قاسم سولەیمانی کۆببونەوە، دوو تەقینەوە نزیکەی 100 کەسی کوشت و بە سەدانی دیکەی بریندار کرد.

رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئێرانی لە ئەستۆ ...

رێکخراوی داعش ئەنجامدانی تەقینەوەکەی ئێرانی لە ئەستۆ گرت