لە قەزای خەبات منداڵێكی تازه‌ له‌دایكبوو دۆزرایه‌وه‌

+964

سه‌عید محه‌مه‌د – خه‌بات
کاتژمێر 4ی ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەسەر شەقامی سەرەکی گوندی قەڵاتگەی قەزای خەبات لە هەولێر دۆزرایه‌وه‌.
قه‌ڵاتگه‌ گوندێكه‌ كه‌وتۆته‌ سنوری شارەوانی کانی قرژاڵە سه‌ر به‌ قه‌زاى خه‌بات.
رائید تاریق هەرکی، بەرێوەبەری پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌ی سێبیران، دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و منداڵه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه‌ “لە لایەن هاوڵاتیانى گوندى قه‌ڵاتگه‌ ئاگادارکراینەوە بە دۆزینەوەی منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەسەر رێگای ئه‌و گونده‌ دواتر رادەستی ئێمه‌ کرا”.
964+ دەزانێت، پۆلیس منداڵەکەی بردووە بۆ نەخۆشخانە بۆ ئەوە پشکنینی بۆ بکرێت، نوسراويشیان بؤ دادگا کردووە تاوەکو بڕیارێکی لەبارەوە بدات..