لە نەجەف

کەسێک بە 50 ڤیزا کارتەوە دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی سپیكردنه‌وه‌ی دراو، بڕی 50 كارتی بانكی پێبوه‌.

پۆلیسی ئیداره‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی گومرگی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گومرگی ناوچه‌ی پێنج، توانیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ڵگری 50 كارتی بانكی (ڤیزا كارت و ماسته‌ر كارتی) بو، سه‌رجه‌م كارته‌كانیش پاره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ربو”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ڤیزاكارتانه‌وه‌ هه‌وڵی سپیكردنه‌وه‌ی دراو بدات و ڤیزاكارته‌كانیش به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بباته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئه‌وه‌شی رونكردووەته‌وه‌، له‌ئێستادا دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ و راپۆرتی رێكاری یاسایی رێكخرا، ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش كرا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ری.

گەشتیارێک بە 30 کارتی بانکییەوە دەستگیر کرا

گەشتیارێک بە 30 کارتی بانکییەوە دەستگیر کرا