بۆ ماوەی 10 رۆژە

لە سلێمانی 20 دەرچووی بەشی شوێنەوار دادەمەزرێندرێن

964+

پێشەوا محەمەد

بە مەبەستی کارکردن لە سەرای سلێمانیدا، بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی 20 دەرچوو بۆ ماوەی 10 رۆژ دادەمەزرێنێت.

دامەزراندنەکە لە لایەن رێکخراوی TARIIـی ئەمریکییەوە دەبێت، کە کنە و پشکنین بۆ سەرای سلێمانی دەکات.

زریان حاجی، سەرۆکی بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەو دامەزراندنە ئەگەر کاتەکەشی کەمبێت، بەڵام ئەزموونێکی گرنگە بۆ ئەو دەرچووانەی بەشی شوێنەوار.

دەشڵێت دەرچووانی بەشی شوێنەر ناوی خۆیان تۆمار دەکەن و ئەگەر لەو رێژەیە زیاتر بوون ئەوا تیروپشکیان بۆ دەکرێت و 20 دەرچوویان بۆ کارەکە دەنێرن.

وا بڕیارە کاری ئەو دەرچووانە لەگەڵ ئەو رێکخراوە شوێنەوارییەدا لە 15 تا 25ـی ئەم مانگە بێت و رۆژانە لە کاتژمێر هەشت تا سێ کاردەکەن.

چەند مانگێک پێش ئێستا لە کاتی نۆژەنکردنەوەی سەرادا لە لایەن رێکخراوی TARIIـی ئەمریکی، چەند پارچەیەک لە خشتی کۆن و هەندێک پارچە گۆزە لە بەشی پشتەوەی سەرا دەرکەوتن و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی بڕیاری کنە و پشکنینی بۆ بدرێت.

بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی ئەمساڵ ئاوەدانە

بەشی شوێنەواری زانکۆی سلێمانی ئەمساڵ ئاوەدانە