بە هەرزان پێیاندەدرێت

100 دۆنم زەوی دەکرێتە خانوو بۆ ئاوارەکانی موسڵ و شنگال

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەزامەندی پارێزگاری نەینەوای وەرگرت بۆ دابینکردنی ژمارەیەک پارچە زەوی لە شنگال و موسڵ بۆ ئەوە بەکاربهێندرێت بۆ دروستکردنی خانوو بۆ ئەو ئاوارانەی کە دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

رووبەری زەوییەکان 100 دۆنمن، 50 دۆنمیان لە قەزای شنگالە و 50 دۆنمەکەی دیکە لە شاری موسڵە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئەو خانوانەی کە دروستدەکرێن بە نرخی هەرزان دەدرێن بە ئاوارەکان و وەک هاندانێکە تا بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە 10.1.2024، پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کۆچ و کوچبەرانی پارێزگای دهۆک بە 964ـى وت، لەبارەی ئەو ئاوارانەی کەمپی دهۆک کە خەڵکی شنگال و بەشێک لە ناوچەکانی دیکەی عێراقن، “هیچ بڕیارێکیان پێنەگەیشتووە کە خانویان بۆ دروستدەکرێت”.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه‌ 964 له‌ كۆچ و په‌نابه‌رانى دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه‌، لە سنوورى پارێزگای دهۆک 110 هەزار پەنابەری رۆژئاوای کوردستان لە ناو کەمپەکان و دەرەوەی کەمپەکان دەژین و 15 کەمپی  ئاوارەی شنگالیش هه‌ن  کە زیاتر لە 135 هەزار کەسى لێ نیشتەجێیە.

ئاوارە گەڕاوەکانی شنگال بێبەرامبەر نەوت وەردەگرن

ئاوارە گەڕاوەکانی شنگال بێبەرامبەر نەوت وەردەگرن