بۆ ئەوەی لە تاقیکردنەوە بێ بەش نەبێت

مامۆستایەک بە پایسکلەکەی دەچێت بەشوێنی قوتابیەک چونکە لەخەو مابوو

زەید کۆچەر

ئەمڕۆ بەیانی لە قوتابخانەی کەلەکچی بنەڕەتی، قوتابییەک لە خەو دەمێنێت و نایەت بۆ تاقیکردنەوە، یاریدەدەری قوتابخانەکە بە پایسکلەکەی دەچێتە ماڵیان و قوتابیەکە لەگەڵ خۆی دەهێنیت بۆ تاقیکردنەوە.

ئەو یاریدەدەرەی قوتابخانە دەڵێت، ساڵی پاریش بەهەمان شێوە ئەو حاڵەتەمان هەبووە.

ناحیەی کەلەکچی دەکەوێتە قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک.