فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا:
حوسییەکانی یەمەن گەورەترین هێرشیان ئەنجام دا
+964
ژووری هەواڵ
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند: حوسییەکانی یەمەن گەورەترین هێرشیان ئەنجامداوە بەدرۆنی ئێرانی و موشەکی دوور مەودا بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی دەریای سور، توانراوە 18 درۆن بخرێتە خوارەوە.
ئەمریکا پرۆژە بڕیارێکی ئامادەکردووەو دەیباتە ئەنجومەنی ئاسایش، تیایدا سەرکۆنەی هێرشی حوسییەکان دەکات و داوا دەکات دەست بەجێ هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان رابگرن.
حەماس بە توندی دژی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاتە دەنگ و دەڵێت: هەوڵەکانی بلینلک لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست تەنیا بۆ ئەوەیە بیانوو بۆ تاوانەکانی ئیسرائیل بهێنێتەوە، ئەمریکاش لەو تاوانانەوە تێوەگلاوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: بڕوام وایە ئێستا حەماس ئامادەیە دەست بە گفتوگۆ بکات بۆ ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل.
میدیاکانی ئیسرائیل دەڵێن: وەزارەتی تەندروستی ئاگانامەی بۆ هەموو نەخۆشخانەکان ناردووە بچنە حاڵەتی ئاماداباشییەوە وەک ئامادەسازییەک بۆ ئەگەری روودانی جەنگێکی فراوانتر.
بینی گانتس و دوو لە وەزیرەکانی دیکەی حکومەتە جەنگییەکەی ئیسرائیل بەنیازن دەست لەکار بکێشنەوە، لەبەرامبەردا ناتەنیاهۆ لەهەوڵی ئەوەدایە زوو شوێنیان پڕ بکاتەوە بۆ ئاوەی حکومەتە جەنگییەکە هەڵنەوەشێتەوە.