مامۆستایان و وانەبێژان دوو داواکارییان هەیە
ده‌رگای 400 قوتابخانه له سلێمانی كرایه‌وه و به‌شێكیشیان له بایكۆت به‌رده‌وامن
964+
رێژوان مامه قادر – سلێمانی
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی 964، له دوێنێوه ده‌رگای 400 قوتابخانه له سنووری په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كراونه‌ته‌وه و له هه‌ندێكیان ده‌وام ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
له به‌شێكی قوتابخانه‌كاندا، وه‌ك 964 سه‌ردانی كردوون، خوێندن ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه و قوتابیان دڵخۆشن، به‌ڵام له به‌شێكیاندا هه‌رچه‌نده ده‌رگا كراوه‌ته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كانیان له‌وێن، به‌ڵام مامۆستایان ده‌وام ناكه‌ن و له بایكۆت به‌رده‌وامن.
بورهان خالید به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ئایینده‌ی بنه‌ڕه‌تی له سلێمانی به 964ی وت، له دوێنێه‌وه ده‌رگای قوتابخانه‌یان كردووه‌ته‌وه، به‌شێك له مامۆستایان ده‌وام ده‌كه‌ن و قوتابیانیش هاتوونه‌ته ده‌وام و وانه‌كان ده‌خوێنن، به‌ڵام به‌شێكی مامۆستایان ده‌وام ناكه‌ن.
وتیشی، خوازیارین ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا هه‌ست به به‌رپرسیاره‌یه‌تیی بكات و بڕیار له به‌رژه‌وه‌ندیی مامۆستایان و وانه‌بێژان بدات، كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ی مامۆستایان و به گرێبه‌ستكردنی وانه‌بێژانه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه‌ی خوێندنی 2023-2024 له سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان بایكۆتی خوێندن كراوه و ده‌یان خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ش له لایه‌ن مامۆستایان و وانه‌بێژانه‌وه رێكخراون، ئێستا ژماره‌یه‌ك له قوتابخانه‌كان كراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌ی خوێندنی تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
داڕشتنه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا