نرخی نەوت - گرافیک: 964+
بڕیارى ئۆپیک چییە
نرخى نەوت دابەزى
964+
وریا فەتاح
نرخى نەوت 0.19 سەنت بەراورد بە ساتى داخستنى بازاڕەکانى نەوت لە ئێوارەى دوێنێدا بەرز بووەتەوە، بەڵام بەم بەراورد بە ساتى کردنەوەى بازاڕ لە دوێنێدا، نرخى نەوت ئەمڕۆ دابەزیوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 76 دۆلار و 31 سەنتە و دوێنێ لە ساتى کردنەوەى بازاڕدا، بە 77 دۆلار و 83 سەنت بوو.
نەوتی سوکی تەکساسیش هەر بەرمیلێکی بە 70 دۆلار و 83 سەنتە مامەڵەی پێوەدەکرێت و دوێنێ لە کاتى کردنەوەى بازاڕدا بە 72 دۆلار و 82 سەنت بوو.
دواین بڕیارى رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت (ئۆپیک) و هاوپەیمانەکانى ئەوەیە کە کەمکردنەوەى بڕى بەرهەهێنان لە کۆتایى ئەو مانگەدا بخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە، ئەمەش هەنگاوێکە بە ئاراستەى بەرزبوونەوەى نرخى نەوت.
کۆمپانیای زەبەلاحی کەشتیوانی ماێرسک رایگەیاندووە، لە داهاتوویەکی نزیک هەموو کەشتییەکانی لە دەریای سوور دوور دەخاتەوە و کڕیارەکانیش لە پچڕانی ئەو کەشتییانە ئاگادار دەکاتەوە.