دیمەنێک لە دەروازەی چوونە ناوبازاڕی سەیدسادق - وێنە: 964
تاقیکردنەوەی وەرزیان نەکردووە
تازە بە تازە لە سەیدسادق خوێندنی پۆلی دوانزدەکان دەستپێدەکات
964+
ئەحمەد مستەفا
لە وەرزی یەکەم دەوامیان نەبوو بۆیە نەیانتوانی بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن، قوتابیانی پۆلی دوازدە لە سەیدسادق تازە بە تازە ملی رێگەیان گرتووە و بۆ دەستپێکردن بە خوێندنی ساڵی نوێ دەچنە قوتابخانەکان.
لە چەند شار و شاۆچکەیەک قوتابیانی پۆلی دوازدە لە سەرەتای وەرزی خوێندنەوە دەستیان بە دەوامکرد، جیاواز لەوەی قۆناغەکانی دیکە بایکۆتی تەواوی قۆناغەکانی کرابوو، ئێستا 100 رۆژ زیاتر تێپەڕیوە، بەڵام لە سەیدسادق ئەو قۆناغەش تا ئێستا بێبەش ببوون لە خوێندن.
وەزارەتی پەروەردە: رەزامەندی دراوە بە گرێبەستکردنی وانەبێژان
وا ئێستا چەند رۆژێکە، قوتابیانی پۆلی دوازدە لە سەیدسادق دەستیان بە دەوام کردووە، سۆران محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی سەیدسادق بە 964ی وت، تائێستا لە چوار ئامادەیی خوێندن دەستیپێکردووە و سبەینێیش دوو ئامادەیی دیکە، دەست بەخوێندن دەکەنەوە.
ئەو قوتابخانە ئامادەییانەی دەستیان بە خوێندن کردووە، (ئامادەیی پیشەیی ،کانی پانکە، بەختیاری و زەند) بەڕێوەبەری پەروەردە سەردانی ژمارەیەک لە قوتابخانەکانی کردووە و داوایکردووە، ئەوانیش دەست بە دەوام بکەن، ئەوەشی وت، بە میکانیزمێک و لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزارەت رێکاری ئیداری بۆ ئەم وەرزەی خوێندن و نەفەوتانی خوێندن دادەرێژین.