بزانە گەشتیارێکی بەغدا چی دەڵێت
ئاوی سەرچاوەی زەڵم زیادی کردووە و گەشتیار بەم زستانە هاتوون
964+
محەمەد عومەر-هەڵەبجە
بەهۆی بارانبارینی ئەم چەند رۆژەوە ئاوی سەرچاوەی زەڵم زیادی کردووە و گەشتیارێکی زۆر روویان تيکردووە
سەیرانگای سەرچاوەی زەڵم، یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەی هەورامان، کە بە هاوین و زستانیش گەشتیاران سەردانی دەکەن، ئێستاش بە جۆرێک سەرچاوەی ئاوەکەی زیادی کردووە، دەرژێتە سەر سەکۆی ئەو جێگەیانەی هاوڵاتیان وێنەی تێدا دەگرن.
هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە 964ی وت: “بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی پێشووەوە، سەرچاوەی ئاوی زەڵم زیادی کردووە، کە ئەمەش بووەتە هۆی زیاتر راکێشانی گەشتیاران بۆ سەیرانگای ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم، کە لە هاوین و زستانیشدا تایبەتمەندیی خۆی هەیە.
ئهنعام كازم، گهشتیارێكی خهڵكی بهغدایه و سهردانی ئهحمهدئاوای كردووه، ئهو به 964ی وت، “یهكهمجاره دێمه سلێمانی و كاتێكی خۆشمان بهسهر برد، خهڵكی كورد زۆر باشن، ئێمه پێشتر نهماندهزانی چۆنن، بهڵام ئهمڕۆ ئهوانمان ناسی”.
لە پارێزگای هەڵەبجە 36 ناوچەی گەشتیاری هەن، کە ساڵانە نزیکەی ملیۆنێک گەشتیار و هاوڵاتی هەرێم رووی تێدەکەن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا