ڕێگای هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا فراوان دەکرێت

+964

محەمەد عومەر – هەڵەبجە
هاونیەهەواری ئەحمەدئاوا و سەرچاوەی زەڵم پێشتر بەهۆی خراپی رێگەکەیەوە گەشتیاران ئاستەنگیان بۆ دروست دەبوو، بەڵام لەئێستادا لەلایەن گەشتوگوزاری هەڵەبجەوە بڕیاری فراوانکردنی رێگاکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

درێژی ئەو رێگایەی کاری تێدا دەکرێت 285 مەترە و لە قۆناغی یەکەمیدا بڕی 13 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە.

هەورامان جەلال، وتەبێژی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لەساڵی 2011ـەوە بڕیاری دروستکردنی رێگای ئەحمەدئاوا بۆ زەڵم دراوە، بەڵام لە رابردوودا بەهۆی کۆمەڵێ رێگریەوە نەتوانر ئەم بەشەی رێگاکە تەواو بکرێت.

وتیشی “دوای ئەوەی هەندێک هاوڵاتی ماڵەکانیان بەر پڕۆژەکە کەوت بڕی 159 ملیۆن دینار وەک قەرەبوو بۆ هاوڵاتیان خەرجکرا، ئێستا جیا لەوەی گرنگی بۆ گەشیاران هەیە هاوڵاتیانی ناوچەکەش سوودمەندی یەکەمن لێی.

خالید حەمەکەریم، دانشتووی گوندەکەیە و دەڵێت: دڵخۆشین بە چاککردنی رێگاکە، چونکە زۆرجار ئاستەنگی هاتوچۆ دروست دەبوو، گەشتیاران زۆرجار بەهۆی قەرەباڵغییەوە گەڕاونەتەوە و نەیانتوانیەوە بگەنە سەیرانگاکە و هاوڵاتیانی ناوچەکەش سوودی لێدەبینین بۆ هاتوچۆی رۆژانەیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی