پڕۆژەی راکێشانی ئاو بۆ گەڕەکی کەنی زەرد لە سەیدسادق _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
ئاو بۆ هەزار ماڵ دەبات
راکێشانی ئاوەکەی کەنی زەرد بە هۆی بێ پارەیی وەستا
964+
ئەحمەد مستەفا
پڕۆژەی راکێشانی ئاو بۆ گەڕەکی کەنی زەرد لە قەزای سەیدسادق پاش تەواوکردنی بەشێکی پڕۆژەکە، کارکردن تێیدا وەستا، بە قسەی لایەنە ئیدارییەکان بێت پارەی نەختینەیان لە بەردەستدا نییە.
ئەو ئاوە رابکێشرێ، نزیکەی هەزار ماڵ سوودی لێ دەبینن.
سەیدسادق 10 ملیۆن دیناری بۆ چاکسازی لە مەنهۆڵەکان خەرجکردووە
لە 26.10.2023وە کارکردن لە پڕۆژەکەدا لەلایەن کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتەوە دەستیپێکردووە، حەمزە محەمەد، سەرۆکی شارەوانیی سەیدسادق بە 964ی وت، درێژیی پڕۆژەکە، نۆ هەزار مەترە و دوای تەواوکردنی سێ هەزار مەتری بەهۆی دابیننەکردنی بودجە بۆی، کارکردن تێیدا راگیراوە.
بە قسەی ئەوان بێت بودجەی پڕۆژەکە زیاتر لە 407 ملیۆن دینارە، کە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بۆی دابینکراوە، داوایانکردووە لە بانکەوە پارەی نەختینە بۆ پڕۆژەکە دابین بکرێت، بە جێبەجێکردنی پرۆژەکەش نزیکەی هەزار ماڵی گەڕەکی کەنی زەرد ئاوی خواردنەوەیان پێ دەگات.