لە سلێمانی

قیری سارد بۆ پڕکردنەوەی چاڵی شەقامەکان بەکاردەهێندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانی سلێمانی دەستیکردووە بە بەکارهێنانی قیری سارد بۆ پڕکردنەوەی چاڵی و چۆڵی شەقامەکان و ساڵانە لەم وەرزەدا شارەوانییەکە پەنا بۆ قیری سارد دەبات.

964 لە شارەوانی سلێمانییەوە دەزانێت، کارەکە بۆ سەلامەتیی زیاترە، چونکە لە زستاندا چاڵەکان پڕ دەبن لە ئاو و شۆفێر نایانبێنێت و رەنگە ئەگەر بکەونە ناوییەوە رووداوی نەخوازراو روو بدات.

“هەموو ساڵێک لەم وەرزەدا ئەو بەرنامەیە هەیە، چارەسەری کاتی بۆ چاڵی و چۆڵی ئەو شەقامانەیە کە فریای نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنەوەی نەکەوتووین”، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وای بە 964 وت.

دەشڵێت، تیمی تایبەتی شارەوانی رۆژانە لە هەر شوێنێک چاڵی هەبێت بە قیری سارد چارەسەری دەکەن.

شارەوانی سلێمانی لە رێگەی کارگەی قیری تانجەرۆوە، کە کارگەی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتییەکە قیر وەردەگرێت و ساڵانە لە مانگی یەک تا چوار بەهۆی نۆژنەکردنەوەی کارگەکەوە لە بەرهەمهێنان دەوەستێت.

شارەوانی سلێمانی: دوکاندارەکانی ناوبازاڕ پابەندی پاکڕ...

شارەوانی سلێمانی: دوکاندارەکانی ناوبازاڕ پابەندی پاکڕاگرتن نین