فریاد هیرانی نووسەر و رۆژنامەنووس لەو شوێنە دانیشتووە کە دواجار بووە شوێنی گۆڕەکەی
+964
ژووری هەواڵ
ماوەیەک لەمەوبەر فریاد هیرانی سەردانی گۆڕی د. فرمێسک فەرهادی برازای کردووە، هەر لەوێ ئەم چەند وێنەیەی گرتووە، سبەی لەو پارچە زەوییەی بەخاک دەسپێردرێت کە لەوێنەکەدا لەبەردەمیەتی.
فریاد هیرانی رۆژی 30 کانوونی یەکەمی 2023 بەهۆی نەخۆشییەوە لە بەرلین کۆچی دوایی کرد، سبەی شەممە تەرمەکەی دەگاتەوە هەرێمی کوردستان.
هەر سبەی بەمەراسیمێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لەگەڕەکی هەولێری نوێ بەڕێدەکرێت بۆ هیران و لەم جێگەیە بەخاک دەسپێردرێت کە لە وێنەکەدا دەرکەوتووە.