دوای چەند کاتژمێرێک کشاندیەوە

ئەپڵ وایزانی رادیۆیە

964+
عادل کانەبی

دوای چەند کاتژمێریك لە بڵاوکردنەوەی وەشانە نوێیەکەی IOS 17.3 لە پڕ وەشانەکەی کشاندەوە و لە ناو سیستمی ئەپڵ نەما.

کۆمپانیای ئەپڵ ئەمڕۆ وەشانی بێتای IOS 17.3 خستە بەردەست بەکارهێنەرانی، بەڵام دوای دابەزاندنی لەلایەن خەڵکەوە گلەییەکی زۆر لە کۆمپانیاکە کرا لەوەی دووچاری چەندین کێشە بوونەتەوە.

کێشەی بەکارهێنەران لەوەوە دەستیپێکرد کە لە دوای دابەزاندنی وەشانە مۆبایلەکانیان جامی دەکرد و رادەوەستا، ئەمەش وای لە ئەپڵ کرد هەر زوو وەشانە نوێیە رابگرێت بەبێ ئەوەی هیچ روونکردنەوەیەک بدات.

تا ئێستا ئەوانەی IOS 17.3 یان دابەزاندووە چارەنووسی مۆبایلەکانیان دیار نییە، چونکە لە دوای دابەزاندنی وەشانەکە مۆبایلەکە وەستاوە و کار ناکات بەمەش هەرچی داتای ناو مۆبایلەکە ئەگەری هەیە بروات و نەیەتەوە.

بەبێ ئەوەی یەک وشەش بڵێت کۆمپانیای ئەپڵ دووبارە دوای چەند کاتژمێریك لە کشاندەوەی و راگرتنی دووبارە وەشانی IOS 17.3 بێتای خستەوە بەردەست، بەڵام لە کاتی دابەزاندنی ئەپڵ ئاگاداری بەکارهێنەر دەکاتەوە لەوەی ئەو وەشانە تەنیا بۆ گەشەپێدەرەکانە نەوەک بەکارهێنەرێکی ئاسایی.

وەشانی بێتای IOS وەشانێکی تاقیکردنەوەیە کە کۆمپانیا بەر لە بڵاوکردنەوەی وەشانی کۆتایی دەیخاتە بەردەست دیڤلۆپەرەکان بۆ ئەوەی بەکاری بهێنن و کێشەکانی دیاری بکەن.

خەریکە کاتژمێرە نوێیەکە سەری ئەپڵ دەخوات

خەریکە کاتژمێرە نوێیەکە سەری ئەپڵ دەخوات