ئەمڕۆ لە گەرمیان زۆرترین باران باریوە.

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر


لە دوانزە كاتژمێری رابردوودا لە گەرمیان زۆرترین باران بارییوە و لە حاجی ئۆمەرانیش نزمترین پلەی گەرما تۆمار كراوە.

بەپێی ئامارێك كە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، دەڵێت: لە دوانزە كاتژمێری رابردوودا، لە گەرمیان زۆرترین رێژەی بارانبارین تۆمار كراوە كە بڕەكەی 13.2ملیم باران باریوە و كەمترین رێژەی بارانیش لە پیرمام بووە كە رێژەكەی 0.2ملیم بووە. نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران بووە كە -2بووە و  لە چەند ناوچەیەكی دیكەش پلەكانی گەرما گەیشتونەتە -1

رۆژی پێنجشه‌ممه پێنجی كانونی دووه‌م، كاریگەری نزمە پەستانی دەریای سوور بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی بەرەبەیانی رۆژی هەینی، كە ئاستی دابارین لەناوچەكانی گەرمیان و زۆربەی ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی زیاد دەبێت بەشێوەی نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و دەڤەری گەرمیان و بۆ كاتەكانی ئێوارە كەشەكە سەقامگیر دەبێت بۆ ماوەیەكی كەم تا كاتەكانی بەیانی رۆژی هەینی